بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هادی ڕۆشەن لە سەردانی سنووری باشماخ و بەشداری لە کۆبوونەوەی لێکدانەوەی ئاڵوگۆڕی سنووری و شێوەی کردەوەی بەرپرسانی سنووری باشماخ، دوایین دۆخی جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی ڕێکخستنی سنووریی لێکدایەوە و لە شێوەی چالاکی ئۆتۆمبێلە ترانزیتییەکان ئاگادار کرایەوە.
ناوبراو لە ئەو سەردانەدا بە پێ قۆناغی دووهەمی گەڵاڵەی ڕێکخستنی باشماخ لەسەر زەروورەتی خێرا کردنەوەی جێبەجێ کردنی گەڵاڵە و هاوکاری زیاتری دامودەزگا پێوەندیدارەکان، بەرز کردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی، ئاسانکاری بۆ زیارەتکارانی ئەربەعین و ... و هاوکاری لەگەڵ وڵاتی عێڕاق لە ئەو بارەوە جەختی کرد.
Your Comment